Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 12:31

بە یەکجاری کۆتایی بە چاویلکە دەهێنرێت

کوردستان TV
100%

 

زۆربەی بەساڵاچووان یاخود ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە سەرووی 40 ساڵ کێشەی بینینیان هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش زۆر جار چاویلکەی چاو بەکاردەهێنن بۆ خوێندنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمریکا لە مانگی 10ـی ئەمساڵ مۆڵەتی  فرۆشتنی جۆرە قەترەیەکی چاوی دا کە دەکرێت کۆتایی بە چاویلکەی چاو بهێنێت و کێشەی بینین کەم بکاتەوە.

قەترەکە بۆ چارەسەری کێشەی کەمبینین بۆ کەسانی بەساڵاچوو بەرهەم هێنراوە کە زیاتر لە 128 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکی بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیانن لەسەرووی 40 ساڵەوەیە بە دەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن.

قەترەکە لە 15 خولەکی سەرەتاوە دەستبەکاردەبێت و کاریگەرییەکەی تا 6 کاتژمێر دەمێنێتەوە، قەترەکە هەروەکو دەرمانەکانی دیکە کاریگەری لاوەکی هەیە، وەک سەرئێشە و سووربوونی چاو.

 بەرهەم هێنەری دەرمانەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە قەترەکە ئەگەر بۆ هەمیشە بەکاربهێنرێت، ڕەنگە بتوانێت هاوسەنگی بۆ چاو بگەڕێنێتەوە و بە یەکجاری کێشەی کەمبینین کۆتایی پێ بهێنێت.

 

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.