دژه تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه، لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوەی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌می نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەپەشە، تانکێکی سوپای عێراق سووتاوه و دوو کەسیش بریندار بوونه.
دژه تیرۆر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەپەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال دروست بوو، له ئه‌نجامیشدا تانکێکی سوپای عێراق سووتێنرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاڵۆزییانە، ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریش لەنێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م لایه‌نگرانی یه‌په‌شه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه بڕیاریاندابوو سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكوومی و ڕێكخراوه خێرخوازییانه‌ی له شه‌نگان له كار بخه‌ن، چه‌ند كاتژمێرێكیش كاروباری هاووڵاتییان ڕاوه‌ستا، به‌ڵام دواتر به فه‌رمانی پارێزگاری مووسڵ و سوپای عێراق جارێكی دیكه ڕێگه‌درا فه‌رمانبه‌رانی حكوومی ده‌ست به كاری خۆیان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.