وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، دوای دابینکردنی دووربینی شەو خولێکی مەشق و ڕاهێنان بە بەشداری نوێنەری لیواکان بەڕێوەچوو.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دوای دابینكردنی دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازیه‌كان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە خولێکی مەشق و ڕاهێنان به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.
هەروەها ڕایگەیاند: لەو خولەدا ڕاهێنه‌ری شاره‌زا چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی دووربینی شه‌و به‌گوێره‌ی وه‌زره‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو روونكرایه‌وه.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو، لەدوای خولەکەش ئەفسەرانی بەشداربوو گەڕانەوە بۆ لیواکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.