زاناكان كۆتاییان به تۆژینه‌وه‌یه‌ك هێنا و بۆیان ده‌ركه‌وت كه وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینی ڤایزه‌ر ته‌نیا به ڕێژه‌ی 22.5% له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی گۆڕاوی جۆری ئۆمیكڕۆن ده‌تپارێزێ.
تۆژینه‌وه‌كه له ماڵپه‌ڕی (مێد-ئه‌ركیف)ی جیهانی بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسینی جۆری ڤایزه‌ڕ ڕێژه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن ته‌نیا 22.5%ه.
زاناكان له تۆژینه‌وه‌كه ده‌ریشیان خستووه كه وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كان ته‌نیا مرۆڤ له دۆخی خراپ و پێویست به چاودێری چڕ دوور ده‌خاته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ده‌ركه‌وتنی نیشانه و ئازاره‌كان به‌دووری ناخاته‌وه.
زاناكان هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه ڕه‌نگه وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینی سێیه‌م تاڕاده‌یه‌ك ڕێگری بكات له ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن، بێگومان ئه‌مه‌ش پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.