ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ شوفێری ماتۆڕسكیلێك كه ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لەسەر شەقامی پشدێنەی شارۆچكه‌ی کەلار ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلک لەجۆری ئۆپڵ+ماتۆرسکیلک ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بە ناوی (رێبین عه‌لی محه‌مه‌د) لە دایکبووی ساڵی 2000 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، گیانی لەدەست دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 24 هاتووچۆ بەند کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.