پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە کەرکووک پۆلیسێک لە نەتەوەی عەڕەب لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
بنکەی پۆلیسی عڕووبەی کەرکووک تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شوقەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکووک پۆلیسێکی بە نەتەوە عەڕەب بەناوی سەڵاح عەبدولڕەزاق لە بەردەم ماڵەکەی تەقەی لێکرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگەیاند: پۆلیسە کوژراوەکە دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلییە، لە نزیک ماڵەکەی خۆی لەلایەن ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (ئۆپڵ ڤیکترا) تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوەکە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکەشی خستەڕوو و ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.