3 تۆمەتبار خۆیان ڕادەستی پۆلیسی سۆران کرد کە تۆمەتباربوون بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک.
پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: تۆمەتباران هەریەکە لە (س ، ف ، ع) (ع ، م ، ک) ( ع ، س ، خ ) تۆمەتبار بوون بە کوشتنی هاووڵاتی ( محمد خەلەف علی ) و زامدارکردنی (رێباز خالد محمد ) لەبەردەم زانکۆی سۆران.
ڕاشیگەیاند: تۆمەتباران بە پێی ماددەی 406 داواکراو بوون دوای ناچارکردنیان، خۆیان ڕادەستی پۆلیسی ناو شار - بنکەی پۆلیسی دیانا کرد.
پۆلیسی سۆران ئاماژە بەوەش دەکات کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆلینەوەی سۆران تۆمەتباران ڕاگیراون و لێکۆلێنەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.