دوای ئەوەی دوێنی ھاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی چەمچەماڵ لەسەر ڕێگەی کەرکووک ھەولێر لە نزیک گەڕەکی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکووک تەرمەکەی بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دۆزرایەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیس دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.
پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: دوای گەڕانی ھێزە ئەمنییەکانی کەرکووک بە دوای تاوانباری ڕووداوەکە، ئەمڕۆ یەکشەممە ھێزەکانی پۆلیسی کەرکووک و بەشی نەھێشتنی تاوانی بنکەی پۆلیسی ئازادی توانیان بکوژی سەرەکی ڕووداوەکە بدۆزنەوە کە ئافرەتێکی تەمەن 30 ساڵە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر دانی بە تاوانەکەی ناوە و ڕایگەیاندووە کە بە دەمانچە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە وھاووڵاتییەکەی کۆشتووە و پاشان پارەکەی بردووە و ڕایکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.