بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ڕاوێژکارێکی وەزارەتیش دەڵێت، تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.
فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ئەویش لەڕێگەی چوار دەروازەی سنووری و فەرمییەوە.
دهشڵێت: ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی ساڵەکەدا 90 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوون، بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەت، ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.
فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراون و جگە لە ڕێگەی فەرمی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نافەرمی و قاچاغەوە ڕێگەپێدراو نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.