Erbil 38°C پێنجشەممە 28 ئاب 02:27

کۆنگۆی دیموکرات .. ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک گیانلەدەستدانی 13 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی راوکردنی ماسی لە دەریاچەی مای ندۆمبی سەربە ناوچەی مای-ندۆمبی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات، 13 کەس گیانیان لەدەست دا.
بەپێی میدیای کۆنگۆی دیموکرات، بەلەمەکە کە 30 کەسی هەڵگرت بوو، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە ژێرئاوکەوتووە.
لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەدا، 13کەس گیانیان لەدەستداوە و17ی دیکەیش رزگارکراون و بەمەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەکانی ناوچەی کوامۆس.
بەهۆی باران بارینی وەرزیی لە ناوچەکەدا، کۆنی بەلەمەکان و هەڵگرتنی باری قورسی زیاد لە توانا، رووبەڕووی رووداوی لەم شێوەیە دەبنەوە.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.