Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 07:25

نوێنەری یەکێتی ئەوروپا: ئەو هاوکاری و قەرزانەی کە بە کارەبای عێراق دەدرێت ده‌بێت پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێ بدرێت

کوردستان TV
100%


کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەباي حكوومةتي هةريَمي كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا بۆ هاوکاری و پەرەپێدان داوای کرد ئەو هاوکاری و قەرزانەی کە بە کەرتی کارەبای عێراق دەدرێت، پشکی هەرێمی کوردستانیشی لێ بدرێت.
باربارا ئێگیر، سەرۆکی بەشی هاوکاری و پەرەپێدانی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا رایگەیاند داواکاری وەزارەتی کارەبا دەگەیەنێتە ئەوروپا و هەوڵ دەدەن پشکی هەرێمی کوردستان لەم هاوکاری و قەرزانە بدرێت.
نوێنەری یەکێتی ئەورووپا داوای زانینی پلانی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی نوێبوونەوەی خۆر و هایدرۆپاوەر لە هەرێمی کوردستان کرد.
 هەروەها داوای زانیاریش لەسەر چۆنییەتی بەرهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچۆی کێڵگە نەوتییەکان هاوشێوەی وێستگەی گەرمیانی کرد، کە لە عێراق گازێکی زۆر لە کێڵگە نەوتییەکان بە فیڕۆ دەچێت و دەتوانرێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار بهێنرێت.
بڕیارە چەند کۆمپانیای ئەوروپایی پسپۆری بواری بەرهەمێنانی کارەبا بە وزە نوێبووەکان، بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.