سبه‌ی سێشه‌ممه 14-12-2021 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و رۆشنبیری و هه‌ولێر به‌شی سه‌نته‌ره‌كان پیشانگای تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند و فۆتۆگهرافهر سه‌ردار قادر له ژێر ناوی "هه‌ولێر" ده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند وفۆتۆگهرافهر سه‌ردار قاردر رایگه‌یاند" له‌م پیشنگایه‌دا (25) تابلۆی فۆتۆ نمایش ده‌كه‌م كه گوزارشت له مێژووی شاری هه‌ولێر ده‌كات".
له دێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گووتی" هه‌ر له پیشانگایه‌كه‌دا نامیله‌كه‌یه‌كی فۆتۆگهرافی دابه‌ش ده‌كرێت "
هونه‌رمه‌ند سه‌ردار قادر عه‌وڵا له ساڵی 1985 له شاری هه‌ولێر له دایك بووه ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی هه‌ولێره، خاوه‌نی (42) پیشانگه‌ی هاوبه‌شه ،له هه‌مان كاتدا سێ پیشانگه‌ی تایبه‌تی كردۆته‌وه ،به‌رهه‌مه‌كانی له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نمایش كراوه وه‌كو (فه‌رنسا، جۆرجیا ، ئێران ،توركیا ، ئه‌ڵمانیا، خاوه‌نی سێ په‌رتوكی فۆتۆگرافییه.
پیشانگایه له كاتژمێر 10:30 له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.