وهزارهتی شارهوانی ڕایگهیاند: 19 پرۆژە خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار لە دهۆك جێبەجێ دەكرێن.
ئهمڕۆ دووشهممه 13 ى 12 ى 2021 ، له ڕاگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە مەبەستی جێبەجێكردنی 19 پرۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە دوو فەرمانی وەزاری خۆیدا سەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 670 ملیۆن دینار خەرج كرد، كە ئەم گوژمەیە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بایەخدان بە ڕووبەرە سەوزاییەكانی شارەكە دەبێت.
ڕاشیدهگهیهنن: پرۆژەكان هەمەجۆرن و پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام كۆڵانەكان لەگەڵ كۆنكرێتكردنی كۆڵان، دروستكردنی باخچە، دابینكردنی پێداویستی بۆ پەرەپێدانی ڕووبەرە سەوزاییەكان، كڕینی نەمام، نۆژەنكردنەوەی ئاوەڕۆ، لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك جێبەجێ دەكرێن.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.