ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پارێزگای زیقار له باشووری عێراق، بەمەبەستی دامەزراندنیان لە کەرتی گشتییدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە 13 ى 12 ى 2021، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە زیقار لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگاکە، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.
ئاماژەیان بەوەیشداوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپیشاندەران رێگای بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگاکەیان داخستووە و داوایان کردووە لە کەرتی گشتییدا دابمەزرێندرێن.
خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان له زیقاڕ بهمهبهستی دامهزراندنیان بهڕێوهچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.