دوای بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی ئەنجامە کۆتاییەکان، سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی ناڕەزایی شیعە لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان لەخۆدەگرێت، بۆ جاری دووەم لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر کۆدەبنەوە.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەت دەکەنەوە.
سەرکردە لە رەوتی حکیمە سەربە چوارچێوەی ھەماھەنگیی، رەحیم عەبودی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، بەھۆی ئەو سکاڵایەی کە سەرکردەی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری لە بارەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان پێشکەشی دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە، کۆبوونەوەی دووەمی سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی لەگەڵ سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر دواخراوە و گوتی:دوای بڕیاری کۆتایی دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی ئەنجامە کۆتاییەکان، کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو باسی لەوەشکردووە کە تا ئێستا رەوتی سەدر بەردەوامە لە ھەوڵەکانی لەپێناو پێکھێنانی حکوومەتێکی زۆرینە، بەڵام لەم ھەلومەرجەدا ئەستەمە حکوومەتی زۆرینە پێکبھێندرێت و گوتی: لەئێستادا، زۆربەی لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدان حکوومەتی داھاتوو، حکوومەتێکی تەوافوقی بێت.
بڕیاربوو حەوتی ئەم مانگە، کۆبوونەوەی دووەمی سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی و موقتەدا سەدر لە نەجەف سازکرابا، بەڵام دواخرا.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت رۆژی دووی ئەم مانگە سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی کۆبوویەوە، بەڵام ھیچ وردەکارییەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، بڵاونەکرایەوە.
عێراق.. سەرکردەکانی شەش لایەنی شیعە لەگەڵ موقتەدا سەدر کۆدەبنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.