كارهبای گشتی سلێمانی رایگهیاند: چەند پرۆژەیەکی کارەبا بە بڕی زیاتر (660) ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی گشتی كارهبای سلێمانی بڵاویكردهوه:
بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (660) ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانى جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكانیش بریتین لە:
-راکێشانی هێڵی 33 کەی فی (تافگە+بەردەکە).
-گۆڕینی هێڵی 33 کی فی هێڵی قولەرەیسی-موبایلی هەڵگورد.
-دانانی تاوەری جۆری (DCS) بەستنی موبایلی سەیدسادق.
-گۆڕینی بەشێک لەهێڵی 33 کی فی تانجەرۆ+باشووری سلێمانی.
-گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 کی فی شارباژێڕ-ستەک.
كۆى بودجهى پرۆژەكانیش بریتیە لە(660.860.000) شەش سەدو شەست ملیۆن و هەشت سەدو شەست هەزار دینارو پرۆژهكهش لەلایەن کۆمپانیایهكهوه جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی (180) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.