وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا و بەزووترین كات چاك دەكرێتەوە.
ئهمڕۆ دووشهممه 13 ی 12 ی 2021، له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا و ئێستاش تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرقاڵی چاككردنەوەی بۆرییەكەن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆش دەڵێ لە بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكە ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بە هۆكارێكی تەكنیكی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر شكا، دەمودەست تیمەكانی چاككردنەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان كردووە بە چاككردنەوەی بۆرییەكە.
لەبارەی وادەی چاككردنەوەی بۆرییەكەش، گوتی: ئێستا تیمەكانی چاككردنەوە لەوێن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو كێشەیە چارەسەر دەبێت و بۆرییەكە چاك دەكرێتەوە.
داڕشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.