ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەر لە پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان بە بڕیاری دادوەریی لێکۆڵینەوە، راگیراون.
له پارێزگای ئهنبار 4 کهس بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددەی ھۆشبەر دهستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.