Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 06:17

وەزارەتی کارەبا: بە بڕی زیاتر لە 660 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە شاری سلێمانی بە بڕی زیاتر لە 660 ملیۆن لەسەر بودجەی داهاتی وەزارەتەکە جێبەجێ دەکرێن.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە چەند پڕۆژەیەکی کارەبا لە ماوەی 180 ڕۆژدا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەکرێن.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکان پێکهاتووە لە - ڕاکێشانی هێڵی 33 کەی ڤیی (تاڤگە+بەردەکە) هەروەها گۆڕینی هێڵی 33 کەی ڤی لە هێڵی قولەرەیسی-مۆبایلی هەڵگورد.

هەروەها بەشێکی دیکەی پڕۆژەکان بریتین لە - دانانی تاوەری جۆری (DCS) بەستنی مۆبایلی سەیدسادق، گۆڕینی بەشێک لە هێڵی 33 کەی ڤیی تانجەرۆ+باشووری سلێمانی، گۆڕینی رێڕەوی هێڵی 33 کی ڤیی شارباژێڕ-سیتەک.

وەزارەتی کارەبا دووپاتیشی کردەوە کە سەرجەم پڕۆژەکان لە ماوەی تەنها 6 مانگدا جێبەجێ دەکرێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.