پیاوێكی نه‌ناسراوه له نیوزله‌ندا 10 ژه‌مه ڤاكسینی په‌تای كۆڕۆنای له ڕۆژێكدا وه‌رگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌رامبه‌ر پێدانی پاره داوای لێ ده‌كه‌ن كارتی ڤاكسینیان بۆ وه‌ربگرێ.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی ئینگلیزی بڵاوی كرده‌وه: پیاوه‌كه هه‌رجاره‌و به ناوێكی جیاواز سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كردووه و ڤاكسینی وه‌رگرتووه.
به‌رپرسانی بنكه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسین جه‌ختیان كردۆته‌وه كه پیاوه‌كه له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره له كه‌سانی تره‌وه ئه‌م كاره‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێت وه‌ك كه‌سێكی وه‌رگری ڤاكسین ژیانی ئاسایی و كار بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتیكدایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی نیوزله‌ندا ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وه‌رگرتنی ژه‌مه ڤاكسینیان كردبووه مه‌رج بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك تا سه‌ردانی كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن و له كاركردن به‌رده‌وام بن.
به‌گوێره‌ی تۆژینه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نیا ژه‌مێكی ڤاكسینی كۆڕۆنا وه‌رده‌گرێ، بێگومان هه‌ست به ئازار و ماندووبوون ده‌كات، ده‌بێت ئه‌م پیاوه‌ی 10 ژه‌مه ڤاكسینی له ڕۆژێكدا وه‌رگرتووه هه‌ستی به چ ئازارێكی جه‌سته‌ی كردبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.