بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ، لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا، ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە داگیرکردنی ئۆکراینا رێگە بۆ دەرئەنجامی گرنگ دەکاتەوە و ھەڵەیەکی ستراتیژی دەبێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی ژمارە 10ی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، جۆنسن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتین ئەنجامداوە.
بۆریس جۆنسن، لە میانی پەیوەندییەکەدا، ئاماژەی بە "نیگەرانیی قوڵی" بەریتانیای لە بەرامبەر کۆکردنەوەی ھێزی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا کردووە و بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرێکی ھەمیشەیی جەختی لەسەر گرنگیی کارکردن لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە کردووەتەوە.
جۆنسن، پابەندبوونی بەریتانیای بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکراینای دووپاتکردەوە و ھۆشداری لەوە دایەوە کە ھەر چالاکییەک کە سەقامگیری تێکدەدات ھەڵەیەکی ستراتیژی دەبێت کە رێگە بۆ دەرئەنجامی گرنگ دەکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.