سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا ده‌ڵێت:جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له له‌نده‌ن به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه و هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا-ش ده‌ڵێت:دۆخه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانییه.
جه‌ستن ترودۆ،سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ئاشكرای كرد، نیگه‌رانی جددییان له پێشبینییه‌كانی سه‌باره‌ت به جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌یه.
جه‌ستن ترودۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و راپۆرتانه كردووه كه پسۆڕان له‌سه‌رانسه‌ری كه‌نه‌دا سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماده‌یان كردووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دۆخه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانییه.
ترودۆ جه‌ختی له گرنگیی خۆكوتان كرده‌وه و رایگه‌یاند: "زۆر گرنگه له‌وه دڵنیابین كه هه‌مووان دوو دۆز ڤاكسینیان وه‌رگرتووه. تكایه واده‌ی لێدانی دۆزی سێیه‌میش وه‌ربگرن. با ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه كوتانی مناڵانی ته‌مه‌ن پێنج تا 11 ساڵانیشمان به‌رده‌وام بێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا داوای كرد، كاتێك كه‌نه‌دییه‌كان پلانی پشووه‌كانیان داده‌نێن پابه‌ندی ئامۆژگارییه‌كانی كاربه‌دستانی ته‌ندروستیی بن و رایگه‌یاند: "كاتێك كه ته‌ماشای پشووه‌كانی كریسمس و پشووه‌كانی دیكه كه نزیك ده‌بنه‌وه، ده‌كه‌ین، پێویسته خه‌ڵك گوێ له ئامۆژگارییه ته‌ندروستییه‌كان بگرن و مه‌ترسییه‌كان بۆ نزمترین ئاست دابه‌زێنن. وابزانم هه‌موومان شتی زۆر فێربووین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن خۆمان و خۆشه‌ویستانمان ده‌پارێزین".
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئاژانسی ته‌ندروستیی گشتیی، دكتۆر تێرێزا تام باسی له‌وه كرد، سیستمی ته‌ندروستی گشتیی گه‌یشتووه‌ته هه‌ستیارترین خاڵ.
تێرێزا تام له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، رایگه‌یاند: "سیستمی ته‌ندروستیی گشتیی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ته‌نگ بووه‌ته‌وه و پاشه‌كشه‌ی كردووه. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه ئاینده‌مان دوای په‌تاكه له رابردوومان به‌ر له په‌تاكه جیاواز بێت، پێویستمان به بوودجه‌یه‌كی هاوسه‌نگ، سیستمی به‌ره‌وپێشبراوی داتا و هێزێكی كاری ته‌ندروستی گشتیی هه‌یه كه به‌هێز كرابێت. په‌تاكه بووه بانگه‌وازێكی به‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه. پێویسته هه‌رچی زووه سیستمه‌كه نوێ بكرێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بۆریس جۆنسن سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، ، ئاشكرایكرد جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له له‌نده‌ن به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه.
بۆریس جۆنسن له ناوه‌ندێكی كوتان له له‌نده‌ن رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌بینین كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ئۆمیكرۆن له له‌نده‌ن و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی وڵات به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه. ره‌نگه له‌پایته‌خت له‌سه‌دا 40ی حاڵه‌ته‌كان پێكبهێنێت. تا سبه‌ینێ زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان پێكده‌هێنێت و حاڵه‌ته‌كان به‌رده‌وام روو له زیادبوونن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.