له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی یاریه‌كانی پاشكۆی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا، له تیروپشكه‌كه‌دا، هه‌شت یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ له‌گه‌ڵ هه‌شت یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆپالیگ ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر كرانه‌وه.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو، یانه‌ی سیڤیلیه كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی دینامۆ زه‌گرب و یانه‌ی ئه‌تالانتا ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس ده‌بێته‌وه، یانه‌ی لایپزیگ یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیال سۆسیداد ده‌كات و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا، یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی.
هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی زینیت سان پترسبۆرگ و ڕیال بێتیس یاری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و یانه‌ی بروسیا دۆرۆتمۆندیش ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گلاسكۆ ڕێنجه‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌ر له تیروپشكه‌كه‌دا، یانه‌ی شێریف تیراسپۆل كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆرتینگ براگاو یانه‌ی پۆرتۆ یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی لاتسیۆ ده‌كات.
یاریه‌كانی پاشكۆ به دوو گه‌ڕی چوون و هاتن له حه‌ڤده‌و بیست‌وچواری شوباتی ساڵی داهاتوو به‌ڕیوه‌ده‌چێت، براوه‌ی ئه‌م هه‌شت یاریه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌نه قۆناغی شازده‌ی یۆرۆپالیگ و له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی هه‌شت تیپی خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كانی خوله‌كه ده‌بنه‌وه.
تیروپشکی یاریه‌کانی پاشکۆی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ ڕاکێشرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.