له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیتاڵیا، یانه‌ی ڕۆما ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی سپێزیای میوانی بووه‌وه، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی رۆما كۆتایی هات.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی شه‌ش یاریزان كریز سمایلینگ گۆڵی یه‌كه‌می ڕۆمای تۆمار كرد و گیمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش یاریزان رۆجێر ئیبانێز گۆڵی دووه‌می رۆمای به‌ده‌ست هێناو یاریه‌كه به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێهات و رۆما نۆیه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و بیست و هه‌شت خاڵی هه‌یه‌و سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی، سپێزیاش تووشی یازده‌هه‌مین دۆراندن هات و دوازده خاڵی هه‌یه و له پله‌ی حه‌ڤده‌یه‌م دایه.
خولی ئیتاڵیا .. ڕۆما سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سێپزیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.