یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی بنكه‌ی ڕاهێنانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی له ناوچه‌ی كارلینگتۆن له شاری مانچسته‌ر داخست.
ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی ژماره‌یه‌ك له یاریزانان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه، له‌مباره‌وه ئیداره‌ی مان یونایتد له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك یاریزان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌م یانه‌یه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، بڕیاردرا، بنكه‌ی مه‌شقی سه‌ره‌كی یانه‌كه له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی كارلینگتۆن بۆ ماوه‌ی بیست وچوار كاتژمێر دابخرێت، ئه‌ویش بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زێتری كۆرۆنا له ڕیزه‌كانی یانه‌كه‌دا.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه هاتووه كه ئه‌و یاریزان و ئه‌ندامانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه له تیپه‌كه جیاكراونه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌پێی پرۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی یه‌كگرتووی خولی ئینگلته‌را، له لایه‌كی دیكه‌وه یه‌كگرتووی پرێمه‌رلیگ ڕایگه‌یاند كه پتر له چل ودوو كه‌س له ڕیزی یانه‌كانی ئینگلته‌را تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه .
مانچسته‌ریونایتد بنکه‌ی ڕاهێنانی سه‌ره‌کی تیپه‌که‌ی له ناوچه‌ی کارلینگتۆن داخست
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.