Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:56

هه‌ولێر.. 3 که‌س به‌ تۆمه‌تی دزینی 47 لاپتۆپی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


 گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سێ كه‌س ده‌ستگیر كران به‌ تۆمه‌تی دزینی 47 ،  لاپتۆپی گرانبه‌ها  له‌ نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له‌ هه‌ولێر.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر  به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند:  دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆگایه‌كه‌یان دزی كراوه‌، تیمی پۆلیسی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ كرد و له‌ رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه‌ توانرا دزه‌كان ده‌ستگیربكرێن.
 هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: 3 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ دزین و ساغكردنه‌وه‌ی 47 لاپتۆپی كۆگایه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت: به‌رپرسانی كۆگای نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان سه‌رسام بوون به‌ دزیكرن له‌ كۆگایه‌كه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كامیرای چاودێریشه‌وه‌ نازانن چۆن ژماره‌یه‌ك لایپتۆپیان دیار نامێنێت و ده‌دزرێت، به‌ڵام تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پۆلیسی هه‌ولێر به‌دواداچوونیان كامیرای چاودێری شوێنه‌كه‌ و رێگاكان كردووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ دوو كارگوزاری كۆگاكه‌ له‌ رێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان له‌ناو حاویه‌ی زبڵ، توانیویانه‌ 47 لاپتۆپ ببنه‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆگاكه‌ و له‌ بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ شكرد، نرخی هه‌ر لاپتۆپێك 1700 دۆلار بووه‌ و دوو كارگوزاره‌كه‌ له‌ بازاڕ له‌ رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه‌ به‌ 250 دۆلار ساغیانكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان هاوكاری ئه‌و دوو كارگوزاره‌ی كردووه‌، ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.