له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم و تیمێكی یاوه‌ری، داوایكرد له به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و مه‌شق و راهێنانه‌كان و پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی، گرژی و ئاڵۆزییه هه‌نووكیه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، به‌ریتانیا و هێزه‌كانیان رۆڵی كاریگه‌ر و میژوویی خۆیان بگێڕن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕتر بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ ١٤ی ١٢ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له كۆڵۆنێڵ چارڵی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه لیوا روكن به‌ختیار محمد و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ وهه‌نگاوه‌كانی به‌ریتانیای له پشتگیری به‌رده‌وام و هه‌مه‌هانگی و هاوكارییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تدا کرد، هاوكات گفتوگۆی چڕ‌وپڕ كرا، له‌باره‌ی روداو و پێشهاته‌كانی ئێستا، هه‌ردوولا، بەبایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان روانی.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، رونیكرده‌وه ئه‌وان به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسیی و سه‌ربازی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هەروەها رونیشیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ئیتیحادیدا، گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌رێكکه‌وتنێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، كه به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولای تێدا پارێزراو بێت.
شاندی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا، دڵنیاییان دا، له ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی به‌ره‌پێشچوونی زیاتری پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكرایانكرد، پێویسته هه‌مووان له‌ململانێیه‌كان دوربكه‌ونه‌وه‌و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و داهاتوو، روه‌و تێكشكانی تیرۆر‌و تیرۆریستان بێت، كه له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانییان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن وه‌فدی سه‌ربازی به‌ریتانیاوە، كۆتایی هاتنی ماوه‌ی ئه‌ركی مێجه‌ر مایك، له‌هه‌رێم راگه‌یندرا، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه سوپاسی ماندووبونی كرا، هاوكات هه‌وڵه‌كانی به‌رزنرخێنرا و رێزلێنانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێشكه‌شكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه: هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان پێویسته بۆ تێک‌شکاندن و له‌ناوبردنی تیرۆریستانی داعش
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.