Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:36

لە باشووری عێراق ده‌ست به‌سه‌ر 12 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گیرا

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای میسان باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دەستیان بەسەر 12 گیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گرت.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھەڵیانکوتاوەتە سەر حەشارگەیەکی بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر لە ناحیەی عەزیز باشووری پارێزگای میسان.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ھەڵکوتانە سەر حەشارگەکەدا، دەستبەسەر 12 گیلۆگرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و ماددە ھۆشبەرەکان دوای یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکە لەناودەبرێن

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.