Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:36

مەکگۆرک: چیتر سەربازانی ئەمریکا لە عێراق لە دۆخی رووبەڕووبوونەوەدا نین

سەردانە دوو رۆژییەکەی بۆ عێراق کۆتایی پێهات
کوردستان TV
100%

برێت مەکگۆرک،رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە میانی سەردانە دوو رۆژەکەیدا بۆ عێراق جەختی لەوە کردەوە کە سەربازانی ئەمریکا لە عێراق لە دۆخی رووبەڕووبوونەوەدا نین.

ئەمیلی هۆرن،گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لەو بارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سەردانە دوو رۆژییەکەی برێت مەکگۆرک بۆ عێراق کۆتایی هاتووە.

برێت مەکگۆرک ئەوەی دووپات کردووتەوە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، پابەندە بە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی "گفتوگۆی ستراتیجیی لەگەڵ عێراق" و چیتر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە دۆخی رووبەڕووبوونەوەدا نین.

رێکخەری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە کە ئەمریکا لەسەر داوای حکوومەتی بەغدا، بەردەوام دەبێت لە مانەوەی لە عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.