Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:56

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی زیاتر له‌ 11 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی دابه‌ش ده‌کرێت

کوردستان TV
100%

 

بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، هەردوو وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون كۆبوونەوە بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی زوودا بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم لە دیوانی وەزارەتی شاره‌وانی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و عەبدوڵا حاجی محموود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان كۆبوونەوە.

ئامانجی ئەو دیدارەی نێوانیان گفتوگۆكردن بوو لەسەر میكانیزم و چۆنیەتی بە خێرایی جێبەجێكردنی فەرمانەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی دابەش بكرێت و ئێستاش بڕیارەكەی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بە وردی تاوتوێی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە كرا تاكو لە ماوەیەكی زوودا بخرێتە بواری جێبەجێكردن و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە لەلایەن هەردوو وەزارەت و لایەنی پەیوەندیدار دەگیرێتەبەر و لە ماوەیەكی زوودا ئەو 11 هەزار پارچە زەوییە بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.