سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ (كوردستان تیڤی) ئاشكرای كرد كه گه‌وره‌ترین مۆڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت.
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی پڕۆژیه‌كی گرینگی وه‌به‌رهێنانی له شاری هه‌ولێر دراوه به سه‌رمایه‌ی 2 ملیار دۆلار.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستكردنی ده‌كرێ، پڕۆژه‌كه‌ش گه‌شتیاری و نیشته‌جێبوون و بازرگانییه و تێیدا گه‌وره‌ترین مۆڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێو پڕۆژه‌كه‌دا دروست ده‌كرێ كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر بازرگانی و كڕین و فرۆشتن و سه‌ردانیكردن له هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رمایه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له وه‌به‌رهێنانی ناوه‌خۆیی و سه‌رجه‌می ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه پڕۆژه‌كه دروست ده‌كه‌ن ناوه‌خۆیین و ته‌نانه‌ت كرێكاره‌كانیش زۆرینه‌یان له دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
دكتۆر محه‌مه‌د شوكری هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: مۆڵه‌كی گه‌وره له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه كه ده‌بێته مه‌زنترین مۆڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ڕاكێشانی سه‌رنجی سه‌ردانیكه‌ران بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شاری دوبه‌ی هه‌یه كه دووبه‌ی مۆڵ بووه‌ته هۆی ڕاكێشانی سه‌رنجی هه‌موو جیهان و بێگومان ئه‌م مۆڵه‌ش له شاری هه‌ولێر ده‌بێته هۆی ڕاكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران له سه‌رتاسه‌ری جیهان و هاووڵاتییانی عێراق و هه‌موو جیهان بۆ كڕین و فرۆشتن سه‌ردانی ئه‌م مۆڵه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند كه به ته‌واوبوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه و مۆڵه‌كه بێگومان هه‌لی كار بۆ زیاتر له 120 هه‌زار كه‌س له گه‌نجان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.