میدیای ئیسرائیل باس لەوە دەکات کە محهمهد بن زاید ئال نهەیان،جێنیشی ئیمارەتی ئەبو زەبی، بانگهێشتی نافتالی بێنێت، سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیلي پەسەند کردووە بۆ سەردانکردنی ئەو وڵاتە.
دەزگای پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) بڵاوی کردەوە کە بن زاید لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بێنێت بانگهێشتی سەردانکردنی ئیسرائیلی پەسەند کردووە.
باس لەوە کرا کە لە کۆبوونەوەکەدا، بێنێت فەرمانی بە تیمەکەی کردووە دەست بە کار بکەن سەبارەت بە سەردانەکە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی وادەی سەردانەکە نەخراوەتەڕوو.
لە راگهیهندراوێکی نووسینگهی رۆژنامەوانیی سهرۆكایهتی وهزیرانی ئیسرائیلدا باس لەوە کراوە کە لە سەردانەکەدا، هەردوو سەرکردە گفتوگۆیەکی دۆستانەیان کردووە و خواستی پتەوکردنی ئاشتیی و دروستکردنی پەیوەندی ئابووریی لەنێوان هەردوو وڵات خراوەتە بەر باس.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو وڵات ئامادەن سندوقی هاوبەش دروست بکەن بۆ پشتیوانیکردنی چەندین بواری هاریکاری بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوورییەکان.
ئەو سندوقە لە پاڵ ئەنجوومەنی بازرگانی هاوبەشدا کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگەکانی بواری گۆڕانی ئاووهەوا، بە بیابانبوون، وزەی خاوێن، کشتوکاڵی داهاتوو، ئاراستەکردنی ژیری ئابووریی و تەکنەلۆجیای هەردوو وڵات بۆ ئەو بوارانە.
لەسەر بانگهێشتی بن زاید، سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل رۆژی یەکشەممە سهردانی ئیماراتی کرد.
ئیسرائیل و ئیمارات له رێوڕهسمێكدا له 15ی ئهیلوولی 2020دا له كۆشكی سپی ئهمریكا، رێككهوتنی ئاساییكردنهوهی پهیوهندیهكانی نێوانیان واژوو كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.