وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: لە %80ی کێشەی هاووڵاتیان لە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنییەوە چارەسەر کراون.
له راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه:
لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، کە سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنی لە رۆژی (2021/9/23) لە لایەن وەزارەتی کارەباوە بەکار خراوە، نزیکەی 300 سکاڵا لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین و تەلەفۆنەوە بە وەزارەتی کارەبا گەیشتووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: بەڕیوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆڕی و بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و چاودێری، بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆ، کێشەی %80ی هاووڵاتیان لە سكاڵا و داواکاری و رەخنە چارەسەر کردووە و ئەوانەی دیکەشیان بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی پەیوەندیدار نێردراون.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: زۆربەی سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییان بە پێی ریزبەندیی خوارەوە بووە به‌م شێوه‌یه:
- کێشەی پێوەری زیرەک
- کێشەی نەگەیشتنی پسولەی کرێی کارەبا
- گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکە نوێیەکان
- سکاڵای فەرمانبەران
- رۆتین
- سەرپێچی
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بە سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنی بۆ وەزارەتی کارەبا بنێرن، یان بە ناردنی پەیامێک بۆ پەیجی وەزارەت زانیاریی زیاتر بەدەست بێنن.
http://skala.moel.gov.krd/
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.