كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: شه‌پۆڵێكی باران بارین شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: شه‌پۆڵێكی باران بارین شاره‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه به‌دوو قۆناغ.
قۆناغى یەکەم / لە کاتەکانى ئێوارەى سبه‌ی پێنج شەممە سبەى 16-12-2021 باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا بە شێوەى نمە باران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوى ناوچەکەمان باران بارینى دەبێت .
راشیدهگهیهنن: بۆ رۆژى هەینى 17-12-2021، کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان بارانى بەلێزمە و بارانى بەردەوام دەبێت هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو دەبێت بە تایبەت لە کاتى بارانى بە ڵێزمە وە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا ئاستى دابارینى زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر .
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە ماوەى ئەم قۆناغى باران بارینە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سلێمانى ئیدارەى ڕاپەڕین ڕێژەى باران بارینى پێشبینیکراوى زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەى شاخاوى بڕى بارانى پێشبینیکراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت و لە سەنتەرى پارێزگاکان بە گشتى لە 30 ملم نزیک دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن: بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنووریەکان ده‌بارێت و بۆ رۆژى شەممەی داهاتوو قۆناغى یەکەمى باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانى مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: قۆناغى دووەمى شەپۆڵى باران بارینەکە لە رۆژى دووشەممە دەست پێ دەکات ، سەرەتا لە سەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر .
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: ئاستى دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەکى نیمچە سارد کار دەکاتە سەر ناوچەکەمان لە ماوەى ئەم قۆناغە بۆیە بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارینى دەبێت رۆژى سێ شەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و بارانى مامناوەند دەبێت ، رۆژى پێنج شەممهش کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتاى دێت .
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.