پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى كوشتن ، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى سه‌را و به‌شى پۆلیسى ڕێكارى تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له شارى كه‌ركوكه‌وه فه‌رمانى گرتنى هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15 ى 12 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌یه‌كى تاوانى كوشتن له پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه گه‌یشته پۆلیسى سلێمانى كه گومانیان ده‌كرد تۆمه‌تبارێك به‌ره‌و شارى سلێمانى هه‌ڵاتبێت ، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى هه‌ردوو بنكه‌ى پۆلیسى سه‌راو به‌شى پۆلیسى رێكارى راسپارد كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خێرا بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبار .
پۆلیس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی راشیدهگهێنێت: له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ف ، م ، س ) به‌بڕیارى داوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 406 له‌یاساى سزادانى عیراقى ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵى به‌رده‌وامه‌و دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ى پۆلیسى كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی: له‌سه‌ر دۆسیه‌کى کوشتن تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیرکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.