Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:20

لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازە یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو ئاماده‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%


لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو ئاماده‌ ده‌كات.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی، سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان- عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١٥، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه‌ تاووتوێ كرا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.