Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:41

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 420 پاسپۆرتی تێپەڕبوونی دیکەمان بە کۆچبەران بەخشیووە

بەئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە بەئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، 420 پاسپۆرتی تێپەڕبوونی دیکەی بەخشیوە بەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

ئەحمەد سەحاف،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە رێگای باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و وارشۆ، 420 پاسپۆرتی تێپەڕبوونی دیکەیان بەخشیووە بەو کۆچبەرانەی کە پاسپۆرتەکانیان ون کردووە و لە سنووری بیلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

ئەحمەد سەحاف راشیگەیاندووە کە بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە، ئەو 420 پاسپۆرتەی تێپەڕبوونیان، بەخشیووە بە کۆچبەران.

پێشتر ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، رایگەیاندبوو کە ھێشتا چوار هەزار کۆچبەر لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، تا ئێستا نۆ گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە بە گشتی لە میانی ئەنجامدانی ھەر نۆ گەشتەکەدا، سێ ھەزار و 556 کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.

گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە 18ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.