بە راسپادەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە ژێر دروشمی بەخشینی خوێن بەخشینی ژیانە، بەڕێوبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی/ بەڕێوەبەرایەتی هۆشیاری نیشتمانی ـ بەشی بۆنەکان ـی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری گروپی ( K.art- کوردستان بۆ هونەر) هەڵمەتی خوێن بەخشینی راگەیاند. ئەمرۆ 15کانونی یەکەمی 2021 ژمارەیەکی بەرچاوو لە هێزەکانی پێشمەرگە لە فەرماندەیی ئینزیباتی عەسکەری ، بە ئەوانەشی کە لەدەوامی فەرمی خۆشیان دانەبوون سەردانی سەنتەری بانکی خوێنیان لە هەولێر کرد بۆ بەخشینی خوێن بۆ گەرانەوەی ژیانی ئەو نەخۆشانەی ( شێرپەنجە ـ تالاسیمیا ـ نەخۆشانی پەتای کۆڕۆنا) پێویستیان بەخوێنە.
موقەدەم کەمال، فەرماندەی فەرماندەیی ئینزیباتی عەسکەری بە راگەیاندنی وەزارەتی راگەیاند: ئەمڕۆ بە ژمارەیەک لە پێشمەرگه خوێن لەسەر دەستەکانمان بەشداربووین لەبەخشینی خوێن بەو نەخۆشانەی پێویستیان بەخوێنە و بەو هەنگاوە پیرۆزەش جارێکی تر سەلماندمان، پێشمەرگە تەنها لەپێناو پاراستنی خاک و خەڵک خوێن نابەخشێ، بەڵکو خوێن بە دووبارە ژیانەوەی هاونیشتیمانیانی دەبەخشێت.
وتیشی: داوا لەو کەسانەی کە شێرپەنجەو تالاسیمیان هەیە، وەک پێشمەرگه وورە بەرزبن و هەرکات و ساتێکیش پێویستیان بەخوێن بێت، پێشمەرگە سازو ئامادەیە بۆ خوێن بەخشین.
بەخشینی خوێن لە لایەن پێشمەرگەوە بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.