پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنى چوارکەسى لەسەر کوشتنى بەرازێک راگەیاند.
ئهمڕۆ چوارشهممه 15 ى 12 ى 2021 ، له راگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتی پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاویكردهوه: ، دواى پشکنینى ئۆتۆمبێلێک لەلایەن کارمەندانى ئاسایشى بازگەى سلێمانى - پیرەمەگرون ئاژەڵێکى کێوى ( بەراز ) یان بە کوژراوى لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزیوەتەوە.
راشیدهگهیهنن، چوار سەرنشین کە لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوون دەستبەسەرکران و ڕادەستى پۆلیسى دارستانى سلێمانى کران، پاشان پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستى دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى ڕێکارى یاسایى.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: دواى وەرگرتنى بڕیارى دادوەر لاشەى بەرازەکەیان خستوەتە ژێر گڵ .
لە سلێمانى لەسەر کوشتنى بەرازێک 4 کەس دەستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.