وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه، وه‌زیره‌كه‌یان ئیڤان فائیق جابرو تووشی تێكچوونی باری ته‌ندروستی بووه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ئیڤان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م باری ته‌ندروستی تێكچووه به‌هۆی ماندووبوونی زۆری جه‌سته و كاری به‌رده‌وام و گه‌شته مه‌یدانییه‌كانی بۆ چاودێركردن و ئاگاداربوونی ڕه‌وشی ئاواره‌كان له زۆرێك له پارێزگاكانی عێراق.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكراشی كرد كه دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی، وه‌زیر ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری و ڕێنمایی پزیشكه‌كان، ئیڤان فائیق جابرۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق نه‌خۆشخانه‌ی به‌جێهێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.