Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 19:44

کۆبوونەوەیەک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی دهۆک بەڕێوە چوو

کوردستان TV
100%

 

لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگەی دهۆک کرا و جەختیش لە پەرەپێدانی پرۆژەکان و سێکتەرەکانی شارسازی و كەرتی وەبەرهێنان و گەشتوگوزار و پیشەسازی و سەوزایی کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم لە شاری دهۆک، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی وگەشتوگوزار و دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کۆبوونەوە و بەشێک لە فەرمانگە پەیوەندارەکانی سنوورەکەش بەشداربوون.

لەمیانەی ئەو کۆبوونەوە هاوبەشەدا چەندین تەوەری تایبەت بە خزمەتگوزاریی سنووری پارێزگای دهۆک تاوتوێ کران، لەوانە بەدواداچوون بۆ ڕەوشی خزمەتگوزاری و چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان.

هاوکات جەختیش لە پەرەپێدانی سێکتەرەکانی شارەوانی، وەبەرهێنان، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پیشەسازی و شارسازی، سەوزایی و چەند بوارێکی دیکە کرایەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.