Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 17:54

ئه‌مڕۆ داموده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان و کوردستانیان ڕۆژی ئاڵا به‌رز ڕاده‌گرن

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنحشه‌ممه‌ 16 -12-2021 ، له‌ داموده‌زگاكانی  هه‌رێمی كوردستان  و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ و چین و توێژه‌كان و كوردستانیان ڕۆژی ئاڵا به‌ڕز ڕاده‌گرن .

به‌هۆی ئه‌وه‌ی سبه‌ی  ڕۆژی ئاڵایه‌ و  ڕۆژه‌كه‌ پشووه‌ ، ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ به‌ڕزی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان به‌چه‌ندین چاڵاكی  به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ساڵانه‌ له‌ 17 -12، وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کراوە و لە هەرێمی کوردستان و لە دامودەزگا فەرمییەکان ساڵانە یادی دەکرێتەوە و بۆنە و ڕێوڕەسمی تایبەت بەو بۆنەوە بەڕێوە دەچێت.

مێژووی ڕۆژی ناودێرکردنی ئاڵای کوردستان بۆ ساڵی 1945 و 35 ڕۆژ بەرلە دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەگەڕێتەوە کاتێک دوایین دامودەزگای حکوومەتی پاشایەتی لە مەهاباد لابرا و لەسەر شارەوانیی مەهاباد ئاڵای کوردستان هەڵکرا، لەو کاتەوە و 17ی 12وە لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە شۆڕشەکانی کورددا هەبووە.

دواتر ئاڵای کوردستان کە لەلایەن سەیدزادە فاتمە حوسێنی ژنە تێکۆشەری خەڵکی مەهاباد کە یەکەم کەس بووە بەدەستی خۆی ئاڵای کوردستانی دووریوە، لە ڕێکەوتی 22ی 1ی1946و لە کاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەمەد و بە ئامادەبوونی بارزانیی نەمر بە فەرمی هەڵکرا و وەک شکۆ و هێمای نەتەوەیی بە فەرمی ناسێندرا.

دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان بە دەستی دوژمنانی کورد، ئاڵای کوردستان لەلایەن پێشەوا قازی محەمەدەوە ڕادەستی بارزانیی نەمر کرا و هەتا ئەمڕۆ لە شۆڕشەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک هێما و سیمبۆلی نەتەوەی کورد پارێزراوە و بە فەرمی بەکار دەهێندرێت.

هاوكات پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1999 بە بڕیارێك ئاڵای فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی ناساند لە ساڵی 2009دا پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی بڕیاری دا ڕۆژی 17ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك وەكوو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاكانی سەر دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنەوە.

سروودی نشتیمانی:

سروودی ئەی رەقیب لەلایەن شاعیری كورد یونس رەئووف ناسراو بە "دڵدار" لەساڵی 1940 دانراوە، بووەتە بەشێك لە كولتوور و فەرهەنگی میللەتی كورد و جێگەیەكی پیرۆزی لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان و دڵی جەماوەرەكەیدا هەیە و سیمبۆلی خەبات و بەرخۆدانی گەلی كوردە.

مانای چوار ڕەنگەكەی ئاڵای كوردستان

سوور: هێمای شۆڕشگێڕی و خوێنی شەهیدانی میللەتی كوردە لەپێناو مافەكانیاندا.

سپی : هێمای ئاشتیی و ئاساییشە كە میللەتی كورد بەردەوام ئاشتیخواز بووە.

سەوز : لە سروشتی كوردستانەوە هاتووە و هێمای ژیانەوەیە.

زەرد: مەبەست لە ڕۆژە بیست و یەك تیشكییەكەیە كە هێمای دواڕۆژی میللەتی كورد و هاوکات وەک هێمای21ی 3 یە کە دەبێتە نەورۆز ڕۆژی نەتەوەیی کوردستان.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.