Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 18:39

جەزائیر گەیشتە یاری کۆتایی جامی وڵاتانی عەرەبی

کوردستان TV
100%


هەڵبژاردەی جەزائیر گەیشتە یاری كۆتایی جامی وڵاتانی عەرەب بۆ تۆپی پێ‌ كە ڕكابەریەكانی لە قەتەر بەڕێوەدەچێت.
 لە قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، هەڵبژاردەی جەزائیر بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی قەتەری میوانداری بردەوە، دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو هەڵبژاردە بێ‌ گۆڵ.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاونۆدا، یاریزان جەمالەدین بن عومەری گۆڵێكی بۆ جەزائیر تۆماركرد، پاشان یاریزانانی قەتەر هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، تا لە خولەكی حەوتەمی كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان محەمەد مونتاری گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری به‌ لێدانی سه‌ر بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 لەو لاشەوە یاریزانانی جەزائیر خۆیان بەدەستەوە نەداو لە خولەكی پازدەمی كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان یوسف بەلابلی گۆڵی دووەم و بردنەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی به‌ لێدانی سزا تۆماركردو جەزائیری گەیاندە یاری كۆتایی جامی عەرەب .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.