لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی وڵاتانی عەرەب بۆ تۆپی پێ، هەڵبژاردەی تونس بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی میسری بردەوەو خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە بە درێژایی كاتی ڕووبەڕوو بوونەوەكە چەندین هێرشیان كردە سەر گۆڵی یەكترو هەردوولاش كۆمەڵێ دەرفەتی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان لەدەستدا، تا لە دواساتەكانی یاریدا، عەمر سولیە یاریزانی هەڵبژاردەی میسر تاكە گۆڵی بردنەوەی تونسی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی تۆماركرد.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی تونس گەیشتە یاری كۆتایی جامی عەرەب و لە یاری كۆتایش، شەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جەزائیر دەبێتەوە، هەردوو هەڵبژاردەی میسر‌و قەتەریش لە یاری دەستنیشانكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم بەیەك دەگەن، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه وه‌ك ئاماده‌كاریه‌كه بۆ قه‌ته‌ر كه ساڵی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میوانداری ڕكابه‌ریه‌كانی جامی جیهان ده‌كات .
تونس گه‌یشته یاری کۆتایی جامی وڵاتانی عه‌ره‌بی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.