لە هەفتەی حەڤدەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی وێستهام یونایتدی میوانی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، ناوەڕاستكاری بەڕازیلی، گابریێل مارتینێلی گۆڵێكی بۆ ئارسناڵ تۆماركرد، پاشان یاریزان ئێمیل سمیس ڕۆی دهرفهتێكی قۆستهوهو گۆڵی دووەم و دڵنیایی تیپی میوانداری لە خولەكی هەشتاوحەوت بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی ئارسناڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەكان بۆ بیستونۆ خاڵ بەرزبووەوەو وێستهام یونایتدیش بە بیستوهەشت خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەند دێت.
له پریمهرلیگدا ئاڕسناڵ سهرکهوتنی بهسهر وێستهام یونایتدی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.