Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 16:19

لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هۆشدارى دەدرێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%


 بەرگری شارستانی سۆران هۆشدارى دەداتە دانیشتوانى ناوچەکە لە رۆژانی بارانبارین گه‌شت نه‌كه‌ن و له‌كاتی هه‌بونی هه‌وره‌ برووسكه‌ نه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، بەرگرى شارستانى سۆران بڵاویكرده‌وه‌، له ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممەوە ئەگه ر هەیە  شەپۆلێکی بەهێزی بـارانبارین روو له هەرێمی کوردستان بکات کە چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و مه ترسی دروستبوونی لافاوی لێدەكرێت.

دەقى راگەیەنراوەکە:

یه‌كه‌م: له کاتی دروستبوونی لافاو هەوڵبده خۆت بگەیەنه شـوێنێکی سەلامەت و پاشان پەیوه‌ندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانییه‌وه‌ بكەن.

دووه‌م: هەوڵبدەن خۆتان له گەشتکردن به دوور بگرن.

سێیه‌م: سەردانی رووبارەکان و سەرچاوه ئاویەکان مەکەن چـونکه ئەگەری بەرزبـوونەوەی لافاویان لێ دەکرێت.

چواره‌م: خوتان به دوور بگرن لەو شوێنانەی کە مەترسی داڕمانی لێدەکرێت به تایبەتی ناوچه شاخاویەکان.

پێنجه‌م: له کاتی هەوره بروسکه له ماڵه‌كانتان مەیەنە دەرەوه.

شه‌شه‌م: خۆتان به دوور بگرن لە مانەوه لەو باڵه‌خانانەی که دەرز و قلیشانیان هەیه چـونکه له کاتی بەرزبـوونەوەی ئاوی زۆر، مەترسی داڕمانیان لێده‌كرێت، هەروەها خۆتان به دوور بگرن لەمانەوه لەو خانووانەی که له قوڕ دروستکراون و کۆنن چـونکه له کاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەهەمان شێوه مه ترسی دارووخانیان هەیه .

تێبینی:
لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەکانی کۆنترۆڵی ژووری بزوێنمان بکەن، بـەم ژمارانەی خواره‌وه‌:
115 بە تەنیا لێبدە بۆ هێڵەکانی کۆرەک بە خۆراییە.
07502401117
07507966355

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.