یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو یاریزانی یانه‌كه مارسێلۆ داسیلڤای به‌ڕازیڵی و لۆكا مۆدریچی كڕواتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه مارسیلۆ و مۆدریچ، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بۆیه هه‌ردوو یاریزان بۆ یاری گه‌ڕی هه‌ژده‌هه‌م له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كادێز ئاماده نابن، هه‌روه‌ها یانه‌ی ریاڵ مه‌درید دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌م دوو یاریزانه له ماڵه‌كانی خۆیان كه‌ره‌نتین كراون تا ئه‌وكاته‌ی باری ته‌ندروستیان باشتر ده‌بێت.
مارسێلۆ بۆ ئه‌م وه‌رزه كه‌مترین ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له یاریه‌كانی میرێنگی پێ دراوه، له‌به‌رامبه‌ردا مۆدریچی ته‌مه‌ن سیی و شه‌ش ساڵ یه‌كێكه له بژارده سه‌ره‌كیه‌كانی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ر بۆ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی تیپه‌كه‌و هه‌میشه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.