ئهمڕۆ پێنجشەممە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی حسێنی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران، هەروەها تیشک خرایە سەر پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان گشت چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن و ڕێزگرتن لە بەها بەرزەكانی دینداری و پێكەوەژیان.
لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆک بارزانی کرا کە ڕۆلی خۆی لە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و تەبایی و نزیکبوونەوەی پێکھاتەکان بگێڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.