له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڕیاردرا به پێكهێنانی ژووری ئۆپڕاسیۆنی هاوبه‌شی پۆلیس بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه داڵده دراون یاخود له یاسا هه‌ڵهاتوون.
موقەدەمی پۆلیس کارزان ئه‌میر غه‌فووری بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گشتی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپارده‌ی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی وەزیری ناوخو بڕیاردرا بە دامەزراندنی ژووری ئۆپڕاسیۆنی هاوبەش لە شاری هەولێر بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و بە هاوبەشی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە تا ئێستا خۆیان ڕادەستی دادگەکان و هێزەکانی پۆلیس نەکردووە یاخود داڵدە دراون.
ڕاشیگەیاند: ئەم لیژنەیە دەبێتە لیژنەی باڵا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی دیاریکراودا تۆمەتباران دەستگیر بکرێن بەپێی یاسا، هەروەها ئەو تۆمەتبارانەی داواکراون و لە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکانیان و فەرمانی دەستگیرکردنیان دەدرێت بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی و پۆلیسی ئینته‌رپۆڵ به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.