ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەڕان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، دەستیان بەسەر بڕێكێ زۆر كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلدا گرتووه.
ئاسایشی ده‌روازه‌كه بڵاوی كرده‌وه: ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی ئێرانی كە بڕێكی زۆر كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بەشێوەیەكی شارەزایانە شاردبووه‌وه و دەیانویست بە شێوەیه‌كی نایاسایی دەربازی وڵاتی ئێران بكەن.
ڕاشیگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد و چاودێرییه‌كی بەردەوام لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران، دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەكە و دوای پشكنین دەركەوت كە بڕێكی زۆری كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بە كێشی زیاتر لە 120 كیلۆگرام شاردبووه‌وه و دەیانویست دەربازی وڵاتی ئێرانی بكەن.
ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەڕان ڕاشیگه‌یاند: دوای دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلەكە و دەستگیركردنی دوو كەسی ئێرانی، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كان ڕادەستی بەشی یاسایی گومرگ كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.